هەفتەی داهاتوو بێرباتۆڤ دەچێتە سانجێرمان
بەپێی رۆژنامەكە گواستنەوەی بربا تەنیا رێكەوتن لەسەر مووچەی یاریزانەكەی ماوە.
چوارشەمەی رابردوو سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرای كرد یانەكەی رازییە لەسەر گواستنەوەی بربا بۆ ریزی یانەی سانجێرمان.
فێرگسۆن ئێستا هەریەك لە ماكیدا، چیچاریتۆ، ئۆین، روونی و یلباكی وەك هێرشبەر هەیە و پێویستی بە برباتۆڤ نییە لە هێڵی هێرشبەری تیپەكەیدا.