بالۆتێلی لە سەرشێتی بەردەوامە
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە بالۆتێلی لەگەڵ ئەلیكساندەر كۆلارۆڤی هاوكاریدا لە یانەكە كردووە و ئەو كێشەیە هەموو یاریزانانی یانەكەی بێزار كردووە.
بالۆتێلی لەوەتەی لە یانەی مان ستییە چەندان كێشەی دروستكردووە و سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاشكرای كرد كە بە هیچ شێوەیەك لە شاری مانچستەر هەست بە دڵخۆشی ناكات.
سەرچاوەكان دەڵێن یانەی میلان زۆر نزیكە لە بردنی بالۆتێلی بۆ ریزەكانی خۆی.