بالۆتێلی لە سەرشێتی بەردەوامە

بالۆتێلی لە سەرشێتی بەردەوامە
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئاشكرای كرد ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر كێشە دروستكردن لە نێو تیپەكەیدا.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە بالۆتێلی لەگەڵ ئەلیكساندەر كۆلارۆڤی هاوكاریدا لە یانەكە كردووە و ئەو كێشەیە هەموو یاریزانانی یانەكەی بێزار كردووە.
بالۆتێلی لەوەتەی لە یانەی مان ستییە چەندان كێشەی دروستكردووە و سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاشكرای كرد كە بە هیچ شێوەیەك لە شاری مانچستەر هەست بە دڵخۆشی ناكات.
سەرچاوەكان دەڵێن یانەی میلان زۆر نزیكە لە بردنی بالۆتێلی بۆ ریزەكانی خۆی.
Top