گواردیۆلا: بەرامبەر ریال مەدرید یاری بە منداڵەكان دەكەم
گواردیۆلا گوتی ئێمە درەنگ دەستمان بە ئامادەسازیی بۆ وەرزی داهاتوو كردووە، بەڵام ئەوە هیچ كێشەیەك بۆ تیپەكەم دروست ناكات و دەتوانین لە ماوەیەكی كەمدا خۆمان ئامادە بكەین.
راهێنەری بەرشەلۆنە هەروەها گوتی دووشەمەی داهاتوو هەموو یاریزانەكانی تیپەكە ئامادە دەبن، ئەو كات بیر لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید دەكەینەوە و خۆمانی بۆ ئامادە دەكەین.
لەبارەی ئەو یاریزانانەی بۆ یاریكردن بەرامبەر ریال مەدرید پشتیان پێ دەبەستێت، راهێنەرەكە گوتی هەندێك یاریزانمان ئامادە نین و هەندێكی تر لە پشووداین، لەبەرئەوە بۆ یاری بەرامبەر ریال پشت بە یاریزانە لاو و منداڵەكان دەبەستم.