یاریزانانی شالكە داوا دەكەن رائول ببێتە فەرماندەیان

یاریزانانی شالكە داوا دەكەن رائول ببێتە فەرماندەیان
یاریزانانی یانەی شالكەی ئەڵمانی داوایان لە رائول گۆنزالیسی هێرشبەری قاڵی یانەكەیان كرد ئەركی قسەكردن بە ناوی تیپەكەوە بگرێتە ئەستۆ و ببێتە فەرماندەی تیپەكە دوای رۆیشتنی مانوێل نوێیەری كاپتنی پێشووی تیپەكە.
لە بەرامبەردا رائول پێی باشە ئەو ئەركە بدرێتە كەسێك هەڵگری وڵاتینامەی ئەڵمانی بێت، تا بتوانی بە رێكی قسە بكات و لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەدا دانووستان بكات.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە یانەی شالكە بیر لە نوێكردنەوەی گرێبەستی رائوول دەكاتەوە تا هاوینی 2012.
Top