مانگی داهاتوو خولی نایابی كوردستان دەست پێ دەكات
ئەمرۆ دووشەمە تیروپشكی خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا بۆ14یانەی شارەكانی كوردستان.
نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەمە لە بارەگای یەكێـتی ناوەندی تۆپی پێ كوردستان بەبەشداری سەرۆك و ئەندامانی یەكێتیەكە و بە ئامادەبوونی نوێنەری 14یانەی بەشداربووی خولی نایابی و لاوانی كوردستان،تیروپشكی خولەكە ڕاكێشرا كە بریارە رۆژی 25ی ئەم مانگە یاری كرانەوە لە نێوان هەردوو یانەی هەندرێن وپێشمەرگەی هەولێر ئەنجام بدرێـت ورۆژی 8و9مانگی داهاتوو گشت یارییەكانی تری خولی لاوان وپێشكەوتوان بەم شێوەیی خوارەوە ئەنجام بدرێت.
شێروانە-سلێمانی
سەورە-نەورۆز
زاخۆ-پێشمەرگەی سلێمانی
ئارارات-زێرەڤانی
هەلۆ-هەولێر
بروسك -كەركوك