لامپارد: بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی لەلایەن مانچستەرەوە شێتی كردم

لامپارد: بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی لەلایەن مانچستەرەوە شێتی كردم
فرانك لامپاردی ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گوتی كاتێك وەرزی رابردوو یاریزانانی مانچستەرم بینی جامی خولی ئینگلیزی بەرز دەكەمەوە شێت بووم و ئازاری زۆرم چەشت.
لامپارد لە لێدوانی بۆ گۆڤاری یانەی چێڵسی گوتی ئەوە هاندەری گەورەی ئێمە دەبێت، لە چەند ساڵی رابروودا زۆر باش یاریمان كرد و چەندین نازناومان بەدەست هێنا، ناتوانین هەموو ساڵێك نازناو ببەینەوە، هەروەها ناتوانین هەموو ساڵێكیش بێ نازناو بین.
لامپارد هەروەها گوتی كاتێك دەبینی بەرامبەرەكەت نازناو دەباتەوە و تۆ هیچ، ئەوكات زیاتر تینووی نازناوەكان دەبیت، لەبەرئەوە تیپەكە هەمووی ویستی بردنەوەی نازناوی تێدا زیاتر دەبێت و ئەوە خاڵی دەستپێكردنی ئێمەیە لە وەرزی نوێدا.
Top