شڤانشتایگەر: ئامانجمانە بگەینە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

شڤانشتایگەر: ئامانجمانە بگەینە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
باستیان شڤانشتایگەری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گوتی ئامانجمان گەیشتنە بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە لەسەر یاریگای خۆمان ئەنجام دەدرێ.
یاریزانە تەمەن 27 ساڵەكە لە لێدوانی بۆ ماڵپەری گۆڵ دۆت كۆم گوتی ئێمە ئێستا بە ئاستێكی بەرزەوە یاری دەكەین و لە جامی ئەڵمانیادا یارییەكی بەهێزمان بەرامبەر براونشفیگ ئەنجام دا.
شڤاینی لەبارەی خولی ئەڵمانیاوە گوتی هەموو پاڵەوانیەتییەكان بۆ ئێمە گرنگن، هەمووان پێشبینی ئەوەمان بۆ دەكەن نازناوی خولی ئەڵمانی ببەینەوە، بەڵام ئەمە كارێكی قورسە و دەبێ یاری بە یاری مامەڵە لەگەڵ خولەكەدا بكەین.
لەبارەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە ئەو یاریزانە گوتی ئامانجمان گەیشتنە بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەرچەندە ئەمە كارێكی قورسە بۆ ئێمە چونكە دەبێ سەرەتا بگەینە قۆناخی كۆمەڵەكانی خولەكە، یەكەمجار تیروپشك، بێگومان گرنگ نییە بەرامبەر كێ یاری دەكەین، گرنگ ئەوەیە بتوانی زاڵ بین بەسەریاندا.
Top