پاستۆری بە ئومێدی بردنەوەی نازناوەكانە لەگەڵ پاریس سانجێرمان

پاستۆری بە ئومێدی بردنەوەی نازناوەكانە لەگەڵ پاریس سانجێرمان
خافێر پاستۆری كە هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە كرد، هیوای خواست لەگەڵ ئەو یانە فەرەنسییەدا نازناوەكان بەدەست بێنێت.
دوای راگەیاندنی فەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ یانەكەدا، پاستۆری گوتی هیواداران بتوانم لەگەڵ ئەم یانەیەدا ئەمساڵ نازناوی خولی فەرەنسی و جامی فەرەنسا بەدەست بێنم.
پاستۆری 22ساڵ سەرسامیی خۆی بە پرۆژەی نوێی یانەی پاریس سانجێرمان دەربڕی كە لەلایەن دەوڵەمەندەكانی قەتەرەوە موڵكداریی دەكرێت و گوتی خۆشحاڵم بە هاتنم بۆ ئێرە و یاریكردن لەگەڵ ئەم یانەیەدا. هیوادارم بتوانین نازناوەكان ببەینەوە.
Top