پیلێ : نیمار وەكو من دەبێتە باشترین یاریزان
پیلێ لە لێدوانێكدا ئەوەی ڕاگەیاند لە داهاتوودا نیمار وەكو ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دەبێـە ئەستێرە و وەكو زیكۆ و منیش دەبێتە یاریزانێكی زۆرباشی تۆپی پێ .
پیلی هەر لە لێدوانەكەیدا ستایشێكی زۆری نیماری كرد و وتی ئەو هێشتا تەمەنی 17 ساڵە و پاش چەند ساڵێك دەبێتە ئەستێرەی تۆپی پێ و یەكێك لە یاریزانە دیارەكان وەكو مێسی و ڕۆناڵدۆ و چاڤی و.. هتد .
پیلێ ڕایگەیاند یانەی سانتۆس هەڵەیەكی گەورە دەكات ئەگەر هاتوو نیمار بفرۆشنە یانەی ڕیال مەدرید چونكە دوای چەند ساڵێكی تر زۆربەی یانەكانی جیهان ئارەزوو دەكەن نیمار ببەنە ڕیزەكانیان و هەرچەندە ئێستاش زۆر لە یانەكانی ئەوروپا بەدوای نیمارن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ ریزی یانەكانیان .