یانەی ڕۆما لە گابرێل میلیتۆ نزیك بووەتەوە

یانەی ڕۆما لە گابرێل میلیتۆ نزیك بووەتەوە
گوڵان / م.پ
لە ئیسپانیا دەنگۆی ئەوە هەیە كە یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنە گابرێل میلیتۆ زۆر نزیك بۆتەوە لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و ڕۆژنامەكان ڕایانگەیاندووە كە لەوانەیە لەم هاوینەدا میلیتۆ یانەی كەتەلۆنی جێبێڵێت .
گابرێل میلیتۆ زۆر یاری نەكردووە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی ساڵانێكە بەدەستی پێكانەوە دەناڵێنێت و لە زۆربەی یارییەكان تەنها وەك جەماوەر دانیشتووە و نەیتوانیوە لەسەر كورسی یەدەگیس دابنیشێت .
Top