یانەی چیڤاز بە 4 گۆڵ لە بەرشەلۆنەی بردەوە
¬ئەمڕۆ سەرلەبەیانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و چیڤاسی مەكسیكی بەیەك گەیشتن و بەرشەلۆنە تووشی دووەمین دۆڕان هات كە یەكەمیان بەرامبەر یانەی مانچیستەر یونایتد بوو، لەم یارییەش دا بووە دووەمین دۆڕان بۆ یانەی بەرشەلۆنە .
لە خولەكەكانی سەرەتادا پیكێ پاسێكی بەرزی جانی دا بە یاریزان داڤید ڤیا ئەویش هەلەكەی لەدەست نەدا و توانی ئەو تاكە گۆڵە بۆ بەرشەلۆنە ئەنجام بدات،
لە گێمی یەكەمدا یانەی بەرشەلۆنە كۆنتڕۆڵی یاریگایان كردبوو ئەنجامی گێمی یەكەم هەر بەو تاكە گۆڵەی بەرشەلۆنە مایەوە .
لە گێمی دووەمدا یاریزانی یانەی چیڤاس "فابیان" گۆڵی یەكسان بوونی بۆ یانەكەی تۆمار كرد و ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە دوای تێپەڕبوونی كات یانەی چیڤاس 3 گۆڵی تری تۆمار كرد و یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی 4 بە 1 .