بالۆتێلی ئاشكرای كرد: لە ئینگلتەرا هەست بە دڵخۆشی ناكەم

بالۆتێلی ئاشكرای كرد: لە ئینگلتەرا هەست بە دڵخۆشی ناكەم
ماریۆ بالۆتێلی ئەستێرەی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دانی بەوەدانا كە لە ئینگلتەرا بە هیچ شێوەیەك هەست بە ئارامی و دڵخۆشی ناكات و گونجانی لەگەڵ شاری مانچستەردا قورسە.
بالۆتێلی كە بە یاریزانێكی سەر بە كێشە ناسراوە لە لێدوانی بۆ سكای سپۆرت گوتی دڵخۆش نیم لێرە، شاری مانچستەرم خۆشناوێ، بەڵام لەگەڵ مانچینی راهێنەری یانەكەدا دڵخۆشم، هەرچەندە مرۆڤ ناتوانێ هەموو شتێكی باش لە ژیانیدا بەدەست بێنێت.
لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ شاری میلانی ئیتاڵیا كە پێشتر لێی ژیاوە، ئەو یاریزانە گوتی بیری میلان ناكەم، بەڵام بیری شاری بریشیا دەكەم ئەو شارەی تێیدا گەورە بووم، بیری هاوڕێكانم و ماڵباتەكەم دەكەم، بەڵام دەمەوێ لێرە لە یاریكردن بەردەوام بم، چونكە ئەوە یارمەتیم دەدات بۆئەوەی پەرەی زیاتر بە ئاستی خۆم بدەم.
Top