یاریزانانی بەرشەلۆنە لە ریال مەدرید ناترسن
ئەدریانۆی پشتگری یانەی بەرشەلۆنە لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی یانەكەیدا گوتی درەنگ دەستپێكردنی ئامادەسازییەكانی بەرشەلۆنە لە ریال مەدرید كارێكی خراپ نییە بۆ ئاستی تیپەكە و رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید.
هەروەها ماسكیرانۆی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەكە گوتی ئامادەسازیی بەرشەلۆنە بۆ جامی سوپەر وەك پێویست دەڕوات و یانەكەمان بۆ بردنەوەی یەكەم نازناوی وەرزی ئەمساڵ ئامادەیە.