ئەلیگری: نازناوی جامی سوپەرمان دەوێ

ئەلیگری: نازناوی جامی سوپەرمان دەوێ
ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد یانەكەی دەیەوێ وەرزی نوێ بە بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا دەست پێ بكات.
یانەی میلان كە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیایە رۆژی شەمەی داهاتوو لەسەر نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بەرامبەر یانەی ئینتەر میلانی هەڵگری نازناوی جامی ئیتاڵیا بەیەك دەگەن.
ئەلێگری گوتی لە دوو هەفتەی رابردوودا مەشقی زۆر توند و راهێنانی قورسمان ئەنجام دا، هەرچەندە یاریزانەكان بەهۆی پشووەوە لە ئاستی باشی توانای جەستەییدا نین.
هەروەها گوتی یاری جامی سوپەر یارییەكی گرنگە و چاو دەدەینە سەر ئەنجامدانی بەوپەڕی وریاییەوە، دەزانین ركابەرەكەمان ناوی ئینتەر میلانە، بەڵام ئێمە دەمانەوێ ئەو جامە ببەینەوە. ئەو یارییە زۆر گرنگە چونكە یاری دێربیشە لەبەرئەوە ئەنجامی یارییەكە كاریگەریی زۆری لەسەر داهاتووی وەرزەكەمان دەبێت.
Top