دەبێت جێفرین بەرشەلۆنە جێبێڵێت بەبێ هیچ دڵگرانییەك

دەبێت جێفرین بەرشەلۆنە جێبێڵێت بەبێ هیچ دڵگرانییەك
گوڵان / م.پ
لە لێدوانێكدا باوكی جێفرین ڕایگەیاند كە باوەڕی بەوە هەیە دەبێت كوڕەكەی خولی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە جێبێڵێت بەبێ هیچ دڵگرانییەك و دەبێت یانەیەك بدۆزێتەوە كە لەگەڵ ئاستی ئێستای جێفرین بگونجێت و بتوانێت جێی پەنجەی خۆی لە یانەكە دیار بكات و ئینجا لە داهاتوودا بچێتە ڕیزی یانە گەورەكان .
جێفرین لە لایەن یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە داوا كراوە و هێشتا جێفرین چاوەڕێ دەكات بۆندی تری بۆ بێت بەڵام یاریزانی ناوبراو نزیكە لە سپۆرتینگ لشبۆنە .
جێفرینی تەمەن 20 ساڵ بەبێ دڵگرانی لە یانەی بەرشەلۆنە دەڕوات و دەستخۆشیش لە ڕاهێنەری یانەكەیان "پیپ گواردیۆلا دەكات" و دەڵێت : ئەو زۆر یارمەتی دەری من بوو ئەو بوو وایكرد من بەدیار بكەوم لە جیهانی تۆپی پێ .
Top