لە سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدانی یانەكانی كوردستانی لەسەر ئاستی كوڕان بۆ لاوان وكچان بۆ پێشكەوتووان ئەنجامدرا، لەسەر ئاستی كچان هەریەكە لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ، ئاڵا، زاخۆ، سەرچنار، ئەفرۆدێت، بابەگوڕگوڕ) و لەسەر ئاستی كوڕان هەریەكە لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ، تاخی، ئاشور، ئەرمن، حەوێجە، پێشمەرگەی هەولێر، بابەگوڕگوڕ، لەیلان، سەرچنار) بەشدارییان تیایدا كردبوو، ئەم پاڵەوانێتییە ماوەی دوو رۆژی خایاند، كە تیایدا كوڕان و كچانی پێشمەرگەی سلێمانی كۆنتڕۆڵی ئەم پاڵەوانێتیان كرد و توانیان پلەی یەكەم بە دەستبهێنین. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی كچان
1-پانەی پێشمەرگەی سلێمانی 85خاڵ، 2-یانەی سیروانی نوێ 64خاڵ، 3-یانەی ئاڵا 62خاڵ
ئاستی كوڕان-تیپ
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 102خاڵ، 2-یانەی سیروانی نوی 65خاڵ، 3-یانەی تەئاخی 50خاڵ
فۆتۆ:كاروان شیخ زیرەك