یانەكانی كوردستان بۆ پـایسكل سواری كۆنتڕۆڵی پاڵەوانێتی عێراقیان كرد

یانەكانی كوردستان بۆ پـایسكل سواری كۆنتڕۆڵی پاڵەوانێتی عێراقیان كرد
هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی چوار گۆشەی زێرینی یانەكانی عێراق بۆ پایسكل سواری لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان و كچان ئەنجامدرا، كە تیاییدا یانەكانی كوردستان كۆنترۆڵی پاڵەوانێتییەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و كچانیان كرد پلەی یەكەمیان بە دەستهێنا و لەسەر ئاستی پێشكەوتووان پلەی دوومیان بە دەستهێنا.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان
ئەنجامی تیپ
1- یانەی دغارە 2- یانەی هەولێر 3- یانەی سەناعە 4- یانەی كارەبا.
تاكی گشتی
1- سەعد عەلی یاسین دغارە 2- عەلی سادق دغارە 3- سیف حەسەن دغارە
4- سلێمانی سامی هەولێر.
تاكی گشتی دژی كات
1- سەعد عەلی یاسین دغارە 2- یاسر زیادین سەناعە 3- سلێمانی سامی هەولێر.
لەسەر ئاستی لاوان
ئەنجامی تیپ
1- یانەی سۆلاڤ 2- یانەی هەولێر 3- یانەی برایەتی 4- یانەی سەناعە.
تاكی گشتی
1- ئەیاد محەمەد سۆلاڤ 2- محەمەد عادل سۆلاڤ 3- هونەر تحسین سۆلاڤ 4- كاردۆ حوسێن هەولێر 5- دلۆڤان كۆسرەت هەولێر 6- كۆنگرە یوسف هەولێر.
تاكی گشتی دژی كات
1- ئەیاد محەمەد سۆلاڤ 2- سوهێل سامی برایەتی 3- محەمەد بەكر برایەتی 4- دلۆڤان كۆسرەت هەولێر.
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان
ئەنجامی تیپ
1- یانەی برایەتی، 2- یانەی سۆلاڤ، 3- یانەی نەورۆز، 4- یانەی هەولێر.
تاكی گشتی
1- ئەبو بكر سدیق برایەتی، 2- هونەر عەبدولستار برایەتی، 3- زیرەك جوتیار هەولێر.
لەسەر ئاستی كچان
ئەنجامی تیپ
1- یانەی نەورۆز، 2- یانەی برایەتی، 3- یانەی عەفك، 4- یانەی فەتات بەغداد.
تاكی گشتی
1- رۆژین عەبدولموحسین برایەتی، 2- زریان عەتا نەورۆز، 3- نیان یاسین نەورۆز.
تاكی گشتی دژی كات
1- زریان عەتا نەورۆز، 2- رۆژین عەبدولموحسین برایەتی، 3- نیان یاسین نەورۆز.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتییە بە دوو قۆناغ بەرێوەچوو، قۆناغی یەكەم لە شاری نەجەف ئەنجامدرا و قۆناغی دووەم لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو، كە لەم دوو پاڵەوانێتیەدا لەسەر ئاستی پێشكەوتووان (12) یانە و لەسەر ئاستی لاوان (22) یانە بەشداربوون، لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان (18) و لەسەر ئاستی كچان (6) یانە بەشدارییان تیایدا كردبوو، دواتر لە هەر ئاستێك چوار یانە ماوە و ئەم قۆناغە لە شاری هەولێر لەسەر رێگەی هەولێر و سماقۆڵی بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی پێشكەوتووان یانەی هەولێر تاكە یانەی كوردستانە توانی بگاتە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین و توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
Top