پاڵەوانێتی مەلەوانی یانەكانی عێراق ئەنجامدرا

پاڵەوانێتی مەلەوانی یانەكانی عێراق ئەنجامدرا
لە هۆڵی سەنتەری بلوو لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی مەلەوانی عێراق بە هاوكاری لقی هەولێری یەكێتییەكە، پاڵەوانێتی مەلەوانی یانەكانی عێراق بۆ ئاستی كوڕانی تەمەن (10-12-14-17) ساڵ، هەریەكە لە یانەكانی (سلێمانی، نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، ئەكاد، دوكان، جیهان، سەرچنار، هەندرێن، زاخۆ، قەڵا، كەیوان، ئاشتی، شوڕتە، ئەعەزەمییە، كازمییە، ئەلنسیە، سەلام، جەیش، ئەستە ناغی، سەوڕە، غازی شیمال، حلە) بەشداریان كردبوو، ئەم پاڵەوانێتییە ماوەی دوو رۆژی خایاند.
ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو.
بەچكەشێران
1- یانەی شوڕتە، 2- یانەی جەیش، 3- یانەی كازمییە.
تازەپێگەیشتووان
1-یانەی شوڕتە، 2-یانەی كازمییە، 3-یانەی جەیش
لاوان
1-یانەی جەیش، 2-یانەی ئەعزەمییە، 3-یانەی دوكان
پێشكەوتووان
1-یانەی جەیش، 2-یانەی پێشمەرگەی هەولێر، 3-یانەی دوكان
Top