ئەلێكسیس سانشێز: بەرشلۆنە باشترین یانەی جیهانە

ئەلێكسیس سانشێز: بەرشلۆنە باشترین یانەی جیهانە
یانەی بەرشلۆنە بە فەرمی بۆندێكی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە گەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی ئەلێكسیس سانشێز مۆركرد، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سانشێز خۆشحاڵی خۆی دەڕبری بە پەیوەندیكردنی بە یانەی بەرشلۆنە و بە باشترین یانەی جیهانی وەسفكرد، سانشێز كە درێسی ژمارە 9ی وەرگرت دووپاتیكردەوە كە هاتنی بۆ یانەی بەرشلۆنە خەونێك بوو هاتە دی، چونكە لەگەڵ ئەم یانەیە دەتوانێنێت نازناوەكان بەدەست بهێنێت، سانشێز گوتی: باوكم داوای لێكردم كە لە بەرشلۆنە یاری بكەم، ئامانجی یەكەمم بەدەستهێنانی نازناوەكانە و پلەی یەكەم و میدالیای زێڕە نەك پلەی دووەم و میدالیای زیو.
دەربارەی ململانێی نێوان ریال مەدرید و بەرشلۆنە سانشێز گوتی: كاتێك بەرامبەریان یاری دەكەین پێویستە سەركەوتن تۆماربكەین و نازناوەكان ببەینەوە، تا ئێستا بیرم لە یاری سوپەری ئیسپانیا نەكردۆتەوە بە هەر حاڵ دەبێ لێیان ببەینەوە.
دەربارەی یاریزانانی بەرشلۆنە سانشێز دووپاتیكردەوە كە شانازی بەوە دەكات لە گەڵ یاریزانان میسی و زاڤی و ئەنێستا و ئەلڤێس یاری دەكات و هەوڵ دەدات ئەزمونی زیاتر لەم یاریزانانە وەربگرێت و هیوای ئەوەی خواست بە زووترین كات دەست بە مەشقەكان بكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات خۆی بگونجێنێت لە تیپەكەدا و سوپاسی هاندەرانیشی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لێیكرا لەكاتی گەیشتنی بۆ شاری بەرشلۆنە.
Top