پێكـان ستیڤن جیرارد دووردەخاتەوە

پێكـان ستیڤن جیرارد دووردەخاتەوە
بەدشانسی كاپتن و یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی لیڤەرپول ستیڤن جیرارد بەرنادات و جارێكی دیكە یاریزانی ناوبراو بە هۆی پێكانەوە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لە تیپەكەی دووردەكەوێتەوە، لەمباریەوە رۆژنامەی دایلی مێل رایگەیاند یاریزان جیرارد بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە لە یاریگاكان دادەبڕێت و ناتوانێ لە سەرەتای وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەی لیڤەرپول یاری بكات.
بە دووركەوتنەوەی جیرارد هەوڵەكانی یانەی لیڤەرپول و راهێنەرەكەی كینی دالگلیش بۆ ململانێ كردن لە سەر نازناوی خولی ئینگلتەرا تووشی لێدانێكی كوشندە هات، راهێنەر دالگلیش ناچارە پشت بە یاریزانان ئەلبیرتۆ ئەكویلانی و لۆكاس لیڤا و رائول میرالیس و جۆردان هندەرسۆن ببەستێت لە یارییەكانی هەفتەكانی یەكەمی خولی ئینگلتەرا، یاریزان جیرارد ماوەی چەند مانگێكە بە هۆی پێكانەوە لە یانەكەی دووركەوتۆتەوە.
Top