لە ژێر چاودێری نووسینگەی ئافرەتانی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتی شەترەنجی كوردستان، لە هۆڵی شەترەنجی یانەی وەرزشی خانزاد بە بەشداری هەریەك لە كچە یاریزانان (تریفە سابیر، عەبیر وەجدی، مینا وەحدی، سیڤان جەمشید، سۆما جەمشید، زەینب ئیسماعیل،جوان جەمال، یارا بەیاد،جوان عەبد وەهاب، ئیسرا عەبد وەهاب) پاڵەوانێتی شەترەنجی كچانی شاری هەولێر ئەنجامدرا، كە ماوەی دوو رۆژی خایاند، یارییەكانیش بە سیستەمی پێنج جەولەی سویسری بەڕێوەچوو.
ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەم شێوەییە بوو.
1-جوان جەمال 5خاڵ، 2-مینا وەجدی 4خاڵ، 3-تریفە سابیر 4خال، 4-سۆما جەمشید 3خاڵ، 5-سیڤان جەمشید 3خاڵ.