چین لە رێگەی یاو مینگەوە بە شوێن یاو مینگدا دەگەڕێ
یاو مینگ كە بەرزیی باڵای بووە هۆی ئەوەی دەستبەرداری یاریكردن بێت و بەیەكجاری واز بێنێت، ئێستا بۆخۆی بە شوێن جێگرەوەی خۆیدا دەگەڕێ.
مینگ لە دوای گەڕانەوەی بۆ چین دەستی كرد بە بەسەركردنەوە و گەڕان بە یانە و فێرگە وەرزشییەكانی وڵاتەكەی بۆ دەستنیشانكردنی بەهرەی نوێی بوارەكە و بایەخ پێدانیان.\
مینگ ئامادەی پاڵەوانیەتییەكی باسكەی گەنجانی چین بوو بۆ دۆزینەوەی ژمارەیەك بەهرەی نوێی بوارەكە و سەرخستنیان بۆ فێرگە گەورەكانی بواری باسكە لەو وڵاتە.