چین لە رێگەی یاو مینگەوە بە شوێن یاو مینگدا دەگەڕێ

چین لە رێگەی یاو مینگەوە بە شوێن یاو مینگدا دەگەڕێ
چین بە وردی بیر لە دۆزینەوەی یاو مینگێكی تری بواری تۆپی باسكە دەكاتەوە دوای ئەوەی یاو مینگی زەبەلاحی یاریزانی تۆپی باسكە بەیەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا.
یاو مینگ كە بەرزیی باڵای بووە هۆی ئەوەی دەستبەرداری یاریكردن بێت و بەیەكجاری واز بێنێت، ئێستا بۆخۆی بە شوێن جێگرەوەی خۆیدا دەگەڕێ.
مینگ لە دوای گەڕانەوەی بۆ چین دەستی كرد بە بەسەركردنەوە و گەڕان بە یانە و فێرگە وەرزشییەكانی وڵاتەكەی بۆ دەستنیشانكردنی بەهرەی نوێی بوارەكە و بایەخ پێدانیان.\
مینگ ئامادەی پاڵەوانیەتییەكی باسكەی گەنجانی چین بوو بۆ دۆزینەوەی ژمارەیەك بەهرەی نوێی بوارەكە و سەرخستنیان بۆ فێرگە گەورەكانی بواری باسكە لەو وڵاتە.
Top