كلینسمان: 11 دۆنۆڤانم دەوێ بۆ ئەوەی ئەمەریكا بكەمە هەڵبژاردەیەكی بەهێز
كلینسمان گوتی دەزانم پێویستە تۆپی پێی ئەمەریكا بەرز بكەینەوە، بۆ ئەوەش پێویستیم بە 10 لاندۆن دۆنۆڤانی تر هەیە لە نێو یاریگەدا بن.
دۆنۆڤان دیارترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكایە و بەشداری 3 مۆندیالی كردووە و 5 گۆڵی بۆ ئەمەریكا لە مۆندیالەكاندا تۆمار كردووە.
راهێنەرە ئەڵمانییەكە گوتی من تەواو شارەزای كولتووری ئەمەریكام و دەتوانم لەگەڵیدا بگونجێم و پێشەوایەتی هەڵبژاردەی ئەمەریكا بكەم بۆ سەركەوتن.