یەحیا تۆرێ : ئاستی مانچیستەر سیتی و بەرشەلۆنە وەك یەكە

یەحیا تۆرێ : ئاستی مانچیستەر سیتی و بەرشەلۆنە وەك یەكە
گوڵان / م.پ
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پێشووی بەرشەلۆنە و ئێستای مانچیستەر سیتی " یەحیا تۆرێ " لە لێدوانێكدا ستایشی مانچیستەر سیتی كرد و وتی یانەكەمان ئاستێكی بەرزی هەیە و وتی دەتوانم بڵێم مان سیتی ئاستی وەكو یانەی بەرشەلۆنەیە و وتیشی ئەگەرهاتوو بەرپرسانی یانەكەمان چەند یاریزانێكی هێڵی بەرگری بكرن ئەو كاتە یانەكەمان دەبێتە پێشەنگی یانەكانی ئەوروپا .
یەحیا تۆرێ ڕایگەیاند ئێمە پێویستیمان بەوە جامی ئەمساڵ بەدەست بێنین بۆ جەماوەرەكەمان چونكە یانەی مان سیتی ماوەیەكی زۆرە خولی ئینگلیزی بەدەست نەهێناوە و، من و هاوڕێكانیشم پێویستە زیاتر هەوڵ بۆ مان سیتی بدەین بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بتوانین خولی ئینگلیزی بەدەست بێنین .
Top