گەڵاتەسەڕای دیاڕای دەوێت
ڕۆژنامەكانی توركیا ڕایانگەیاند كە یانەی گەڵاتەسەڕای توركی لە هەوڵی ئەوە دایە یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدررید "مامادۆ دیاڕا" بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازێتەوە یانەكەیان بۆ بەهێز كردنی هێڵی ناوەند و بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بتوانن ڕكابەری لەسەر جامی توركیا بكەن .
جێگای ئاماژە پێدانە زۆر لە یانە گەورەكانی ئەوروپا داوای دیاڕایان كردووە بەم هۆیەش داهاتووی یاریزانی ناوبراو تاوەكو ئێستا نادیارە .
دیاڕا ئارەزوو دەكات یانەی ڕیال مەدرید جێبێڵێت چونكە ئەو ناتوانێت لە یارییەكان بە شێوەیەكی سەرەكی یاری بكات و بەڵكو ڕاهێنەر مۆرینهۆ یاری پێناكات .