لیۆن ماریگای دەوێت
یانەی لیۆنی فەڕەنسی لە هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی كینی و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی " ماكدۆناڵد ماریگا " دایەو دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە یانەكەیان یاری بكات .
یانەی لیۆن 10 ملیۆن یۆڕۆی پێشكەشی یانەی ئینتەرمیلان كردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانی هێڵی ناوەڕاست "ماریگا" ببێت .
ماریگای تەمەن 24 ساڵ لە مانگی 2ی 2010 پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانەوە كرد .