یانەی ئافرەتانی كەركوك نازناوی تۆپی دەستی كچانیان بەرەوو كەركوك بردەوە
لە هۆڵی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یاری كۆتایی خولی تۆپی دەستی نایابی كوردستان كچانی كەركوك لە كچانی هەولێریان بردەوە نازناوەكەیان بەدەست هێنا.
رۆژی شەمە لەكاتژمێر 6ی ئێوارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمنتارانی كوردستان وژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزش دۆست،لەهۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری یاری كۆتایی خولی نایابی تۆپی دەستی كچانی یانەكانی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی ئافرەتانی كەركوك وئافرەتانی هەولێر بەرێوە چوو،لە سەرەتای یارییەكەش ئافرەتانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و چەندین گۆڵی یەك لەدوای یەك تۆماربكەن،دواتریش یاریزانانی ئافرەتانی كەركوك بە رێ،مایەكانی ڕاهێنەر توانیان ریزەكانی خۆیان رێك بەخەنەوە چەندین گۆڵی یك لەدوای یەك بۆیانەكەیان تۆماربكەن ویارییەكەش بەڕەوو سەركەوتنی خۆیان كۆتایی پێ هێنا بە ئەنجامی (23-16)گۆڵ،لە بارەی یارییەكە (مامۆستا زەینەب سەعدون)سەرپەرشتیاری تۆپی دەستی ئافرەتانی كەركوك بۆسایتی وەرزشی گوڵان گوتی "بەڕاستی یارییەكە زۆر بەهێز بوو ئێمە توانیان نازناوەكە بۆخۆمان بەدەست بهێنین كە پاڕساڵ یانەی ئافرەتانی هەولێر نازناوەكەیان بۆخۆیان هێشتبووە،بەڵام ئێمە ئەمساڵ بە پاڵپشتی دەستەی كارگێری و یاریزانان توانیمان نازناوەكە ببەینەوە شاری كەركوك وئەم جامەش پێشكەش كەركوكیەكان بكەین،لە كۆتایشدا لەلایەن ئامادەبوان خەڵات ودیاری بەسەر تیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا.