كچانی سیروانی شارەزوور وحاجیاوا سەركەوتن بۆخولی نایابی بالەی كوردستان
لە شاری هەولێر بۆماوەی چوار رۆژ یارییەكانی پاڵاوتنی خولی بالەی یانەی پلە یەكەكانی كوردستان بەردەوام بوو و كچانی حاجیاوا و سیروانی شارەزوور سەركەوتن بۆریزی پلە نایابەكان.
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بالەی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتیەكە و بەبەشداری هەریەك لە تیپی كچانی یانەكانی(سۆران وئارارات لە شاری هەولێروسیروانی شارەزوور وحاجیاوا لە شاری سلێمانی وخاك وسۆلاڤ لە شاری كەركوك) پاڵاوتنی یارییەكانی خولی بالەی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستی پێ كردوە یارییەكانیشی رۆژانە لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە بەرێوە دەچوو،لە یارییەكانی خولەكەش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لەگشت یارییەكان لە بارەی ئەو خولەش تەلعەت خدر ئەندامی یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان بۆسایتی وەرزشی گوڵان گوتی "ئێمە وەكو پرۆگرامی خۆمان ئەو یارییەنەمان ئەنجامداوە كە بە یاری پالاوتن و شەش یانە بەشدارن لە سێ شاری كوردستان بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو هەردوویانەی سیروانی شارەزوور وحاجیاوا سەركەوتوون بۆریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان. ئەنجامی یارییەكانە.
سۆران-خاك(0-3)گێم
ئارارات-سیروانی شارەزوور(0-3)گێم
حاجیاوا-سۆلاڤ(0-3)گێم
خاك-ئارارات(3-0)گێم
سیروانی شارەزوور-حاجیاوا(1-3)گێم
سۆلاڤ-سۆران(3-1)گێم
سیروانی شارەزوور-سۆلاڤ(3-1)گێم
خاك-حاجیاوا(1-3)گێم
ئارارات-سۆران(3-1)گێم
سۆلاڤ-ئارارات(1-3)گێم
حاجیاوا-سۆران(3-2)گێم
سیروانی شارەزور-خاك(3-2)گێم
سیروانی شارەزوور-سۆران (3-0) گێم
حاجیاوا-ئارارات (3-0)گێم
سۆلاڤ-خاك(3-0)گێم