چێڵسی دەستەوارەی كڕینی مۆدریچ بۆ 30 ملیۆن بەرز دەكاتەوە

چێڵسی دەستەوارەی كڕینی مۆدریچ بۆ 30 ملیۆن بەرز دەكاتەوە
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی گوتی بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوە لەگەڵ رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانەكەدا گرێدەدات بۆ قسەكردن لەسەر داهاتووی یانەكە.
رۆژنامەكە دەڵێ بواش دەیەوێ ریزەكانی تیپەكەی بەهێز بكات بە هەر شێوەیەك بووە، بە تایبەت كە نەیتوانی خافێر پاستۆری بباتە ریزەكانی خۆیەوە و ئەو یاریزانە رووی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە كرد.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەو ئازارانەی مایكڵ ئیسیان لە قاچیدا هەستی پێدەكات، وای لە بواش كردووە بە خێرایی داوای بەهێزكردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكە بكات.
بەپێی رۆژنامەكە گونجاوترین كەس بۆئەوەی پەیوەندی بە بلووزەوە بكات لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانەی تۆتنهامە، هەرچەندە پێشتر چێڵسی داوای ئەو یاریزانەی كردووە و رەتكراوەتەوە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە چێڵسی ناچارە مۆدریچ بكڕێت و بۆ ئەوەش ئامادەیە دەستەوارەی كڕینی ئەو یاریزانە بۆ 30 ملیۆن پاوەند بەرز بكاتەوە.
Top