مۆراتی لەگەڵ تێڤێزدا كۆدەبێتەوە

مۆراتی لەگەڵ تێڤێزدا كۆدەبێتەوە
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەگەڵ كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینیدا كۆبووەتەوە بۆ ئەوەی رازی بكات پەیوەندی بە یانەكەیەوە بكات.
تۆڕی كالچیۆ میركاتۆ گوتی تێڤێز و مۆراتی قسەیان لەسەر چوونی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكە كردووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی ئینتەر میلان.
بەپێی تۆڕەكە ئەو دوو كەسە رێكەوتوون لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی تر لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا لە هەفتەی داهاتوودا لە پێناو رێكەوتنی كۆتایی لەسەر چوونی تێڤێز بۆ ئینتەر.
لە ماوەی رابردوودا باسی زۆر لەبارەی چوونی تێڤێز بۆ ئینتەر میلان دەكرێ.
Top