كاپیلۆ: بەرلەوەی من بڕۆم هەڵبژاردەی ئینگلتەرا جامێك بەرز دەكاتەوە

كاپیلۆ: بەرلەوەی من بڕۆم هەڵبژاردەی ئینگلتەرا جامێك بەرز دەكاتەوە
فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گوتی بەر لەوەی لە ساڵی 2012 ئەركی راهێنانی هەڵبژاردەكە بەجێبێڵم، ئەو هەڵبژاردەیە جامێكی بەبایەخ بەرز دەكاتەوە.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ژێر سەرپەرشتی كاپیلۆدا دۆخی باش نییە و لە مۆندیالی باشووری ئەفەریقای 2010 لە قۆناخی هەشت كرایە دەرەوە و لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2012 تا ئێستا پێشەنگی كۆمەڵەكەی نەگرتووە.
كاپیلۆ گوتی دوا ساڵم لە ئینگلتەرا ساڵێكی تایبەت دەبێت و هەموو توانایەكی خۆم بۆ خزمەتی تیپەكە دەخەمە گەڕ.
هەروەها گوتی لە كۆتایی كارمدا لە ئینگلتەرا دڵنیام لەوەی ئینگلتەرا جامێك بەرز دەكاتەوە و ئێمە بۆ ئەو ئامانجە تێدەكۆشین و ئێستا لە هەموو كات زیاتر ویستی بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپام هەیە و هەست دەكەم ئێمە ئەوە دەكەین.
Top