ڕێد بوڵز جامی ئیماراتی بەدەستهێنا
ئێوارەی دوێنێ هەردوو یانەی ڕید بوڵزی ئەمریكی و یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی بەیەكگەیشتن جارێكی تر تێری هێنری گەڕایەوە یاریگای ئیماراتی ئەرسیناڵ هەرچەندە لە دژی ئەرسیناڵ یاری دەكرد بەڵام لە لایەن جەماوەری ئەرسیناڵ پێشوازییەكی شایستەی لێكرا یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات .
هەرچەندە لە خولەكی 43 دا ڕۆبن ڤان پێرسی توانی گۆڵی یەكەم بۆ ئەرسیناڵ تۆمار كرد، بەڵام لە خولەكی 85 بارتلی بەهەڵە گۆڵێكی بۆ ڕێد بوڵز تۆمار كرد ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .
بەم یەكسان بوونە یانەی ڕێد بوڵز نازناوەكەی بەدەستهێنا .