نادال مەشق بە یاریزانە لاوەكان دەدات
نادال ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەكردنە بۆ پاڵەوانیەتیی مۆنتریالی تایبەت بە مامۆستایانی تێنس كە لەسەر هەزار خاڵە و بڕیارە لە رۆژانی سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و لە مەشقەكانیدا پشتگیری یاریزانە لاوەكان دەكات و هانیان دەدات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خۆیان.
نادال لەوبارەیەوە گوتی ئەمڕۆ لەگەڵ پۆل تۆلیدۆی یاریزانی تازەپێگەیشتوودا مەشق دەكەم و ئەو یاریزانێكی زۆر ئاست بەرز و پێشكەوتووە و رۆژانی داهاتووش ئەو لای خۆم دەهێڵمەوە بۆ ئەوەی توانای زیاتر بەرز ببێتەوە و بگاتە ئاستێكی نموونەیی.