گواردیۆلا: گەرما هۆكاری دۆڕانمان بوو بەرامبەر مانچستەر

گواردیۆلا: گەرما هۆكاری دۆڕانمان بوو بەرامبەر مانچستەر
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی توانی تۆڵەی دۆڕانی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی رابردوو لە یانەی مانچستەر یونایتد بكاتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2-1 لێی بردەوە.
لەبارەی دۆڕانی تیپەكەیەوە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی لە ئاستی تیپەكەی پێشان دا و گوتی گەرما هۆكاری سەرەكی دۆڕانمان بوو.
گواردیۆلا گوتی تیپەكەم ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەت لە گێمی دووەمدا و هۆكاری دۆڕانەكەشمان دابەزینی ورەی یاریزانەكان بوو بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و شێوە.
لە یارییەكەدا بەرشەلۆنە ناچار بوو ژمارەیەكی بەرچاوی یاریزانی نوێ تاقی بكاتەوە، ئەمەش بەهۆی پێكانی هەندێك لە یاریزانە سەرەكییەكان و نەگەڕانەوەی هەندێكی تریان لە پشووی هاوینە.
راهێنەری بەرشەلۆنە هەروەها پەسنی تواناكانی تیاگۆ ئەلكانتێرای یاریزانی تازە پێگەیشتووی یانەكەی كرد كە تاكە گۆڵی یانەكەی لە مانچستەر تۆمار كرد و گوتی ئەو یاریزانە داهاتوویەكی پرشنگداری هەیە و هیوادارم بتوانێ وەرزی داهاتوو شوێنی سەرەكی لە پێكهاتەی بەرشەلۆنەدا بۆخۆی بگرێت.
Top