تۆرێس پێشەوایەتی چێڵسی كرد بۆ بردنەوەی جامی دۆستانەی ئینگلتەرا
چێڵسی لە یاری كۆتاییدا توانی 2-0 لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بباتەوە.
گۆڵەكانی یارییەكە سەرەتا لە رێگەی جۆش ماكشیران لە خولەكی 21 و فرناندۆ تۆرێس لە خولەكی 58 تۆمار كران.
ئەندرێ ڤیلاس بواشی راهێنەری چێڵسی خۆشحاڵیی خۆی بە ئاستی تیپەكەی و بردنەوەی نازناوەكە دەربڕی و گوتی گرنگترین شت ئەوەبوو كە تۆرێس لە یارییەكەدا توانی گۆڵ تۆمار بكات، ئەمەش كارێكی گرنگە بۆ چێڵسی.