فابریگاش واز لە نیوەی مووچەكەی دەهێنێت بۆ ئەوەی بچێتە بەرشەلۆنە

فابریگاش واز لە نیوەی مووچەكەی دەهێنێت بۆ ئەوەی بچێتە بەرشەلۆنە
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كرد سیسك فابریگاسی كاپتنی یانەی ئەرسناڵ رازی بووە دەستبەرداری نیوەی مووچەكەی خۆی ببێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
رۆژنامەكە دەڵێ سیسك رازی بووە مووچەكەی خۆی كەم بكاتەوە بۆ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە بتوانێ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ بدات.
بەپێی رۆژنامەكە ئەم مووچە كەمكردنەوەیە یارمەتی بەرشەلۆنە دەدات بۆ یەكلاكردنەوەی گێڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی خۆی و ئەو كارە هاوتای ئەو كارەیە كە وەرزی رابردوو ماسكیرانۆ كردی كاتێك بڕی 3 ملیۆن یۆرۆی لە مووچەی خۆی دایە یانەی لیڤەرپوول بۆ ئەوەی رێگەی بدات بچێتە یانەی بەرشەلۆنە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن سیسك ئێستا لە هەموو كات زیاتر لە بەرشەلۆنە نزیكە.
Top