مارسیلیا داوای ئەماوری دەكات
ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند ڕاهێنەری یانەی مارسیلیا "دیدیە دیشامب" داوای یاریزانی بەڕازیلی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەماوری كردووە .
ڕاهێنەری مارسیلیا ڕایگەیاندووە كە یانەكەیان پێویستی بە هێرشبەرێك هەیە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو هیچ كەلێنێك نەبێت لە هێڵی هێرشبەری یانەكەیان و وتیشی ئیمە پێویستمان بە یاریزانێكی بە ئەزموونە بۆیە داوای یاریزانی بەڕازیلی "ئەماوری"مان كردووە .
ڕاە هێنەری ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند كە دەیەوێت هێرشبەرێكی باڵا بەرز بكڕێت بۆ یانەكەیان بۆ ئەوەی بتوانێت تۆپە بەرزەكان بە سەر بیخاتە ناو گۆڵ .