یارییەكانی پاڵاوتنی بالەی كچانی یانە كوردستان كۆتایی هات سیروانی شارەزور وحاجیاوا سەركەوتن بۆریزی پلە نایابەكان

یارییەكانی پاڵاوتنی بالەی كچانی یانە كوردستان كۆتایی هات سیروانی شارەزور وحاجیاوا سەركەوتن بۆریزی پلە نایابەكان
گوڵان:كارزان كانەبی
لە شاری هەولێر بۆماوەی چوار رۆژ یارییەكانی پاڵاوتنی خولی بالەی یانەی پلە یەكەكانی كوردستان بەردەوام بوو،
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بالەی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتیەكە و بەبەشداری هەریەك لە تیپی كچانی یانەكانی(سۆران وئارارات لە شاری هەولێروسیروانی شارەزوور وحاجیاوا لە شاری سلێمانی وخاك وسۆلاڤ لە شاری كەركوك) پاڵاوتنی یارییەكانی خولی بالەی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستی پێ كردوە یارییەكانیشی رۆژانە لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە بەرێوە دەچوو،لە یارییەكانی خولەكەش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لەگشت یارییەكان لە بارەی ئەو خولەش تەلعەت خدر ئەندامی یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان بۆسایتی گولان سپۆرت راگەیاند گوتی "ئێمە وەكو پرۆگرامی خۆمان ئەو یارییەنەمان ئەنجامداوە كە بە یاری پالاوتن و شەش یانە بەشدارن لە سێ شاری كوردستان بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو. ئەنجامی بەشێك لە یارییەكان
سۆران-خاك(0-3)گێم
ئارارات-سیروانی شارەزوور(0-3)گێم
حاجیاوا-سۆلاڤ(0-3)گێم
خاك-ئارارات(3-0)گێم
سیروانی شارەزوور-حاجیاوا(1-3)گێم
سۆلاڤ-سۆران(3-1)گێم
سیروانی شارەزوور-سۆلاڤ(3-1)گێم
خاك-حاجیاوا(1-3)گێم
ئارارات-سۆران(3-1)گێم
Top