كچانی دهۆك بوونە پاڵەوانی فوتساڵی هەڵبژاردەكان
گوڵان:كارزان كانەبی
لە شاری هەولێر بۆماوەی چوار رۆژ بەسەر پەرشتی یەكێـتی ناوەندی تۆپی پێ كوردستان پاڵەوانێتی فوتساڵی كچانی هەڵبژاردەكانی شارەكانی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی شارەكانی (هەولێر-دهۆك-سلێمانی -كەركوك) یارییەكانی لە سەنتەری بلوو بەردەوام بوو،لە یارییەكانیش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.دوای ئەنجامدانی ژمارەیەك یاری هەردوو هەڵبژاردەی هەولێرودهۆك گەیشتنە یاری كۆتایی خولەكە،لە یاری كۆتایش بە ئامادەبوونی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێ كوردستان و ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو هەڵبژاردەی هەولێرودهۆك بەیەك گەیشتن،لە یارییەكەشدا یاریزانانی دهۆك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكە بە ئەنجامی (5-2)گۆڵ سەركەوتن تۆماربكەن و نازناوەكەش بۆشاری دهۆك بگەرێنەوە،كە پارَساڵیش لە شاری دهۆك هەولێر نازناوەكەی بەدەست هێنابوو.