هیدینگ: كێشەی چێڵسی نا سەقامگیرییە
هیدینگ كە وەرزی 008 بۆ ماوەی چەند مانگێك راهێنەری چێڵسی بوو و لەگەڵیدا نازناوی جامی ئینگلتەرای بردەوە گوتی ئەگەر چێڵسی بیەوێ بگاتە نازناوەكان دەبێ بە دوای سەقامگیریدا بگەڕێ.
هەروەها گوتی چێڵسی دەبێ بە دوای سەقامگیریدا بگەڕێ، نهێنی سەقامگیریش بریتییە لە هێشتنەوەی راهێنەر بۆ ماوەیەكی زۆر لە یانەكەدا، نهێنی سەركەوتنی مانچستەر یونایتد زۆر مانەوەی فێرگسۆنە.
زیاتر گوتی یانەكە دەبێ هەموو دەسەڵاتێك بداتە بواشی راهێنەری، چونكە ئەو راهێنەرێكی سەركەوتووە و ئەوەی سەلماندووە.