بەرەبەیانی سبەی بەرشەلۆنە و مانچستەر یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان دووبارە دەكەنەوە

بەرەبەیانی سبەی بەرشەلۆنە و مانچستەر یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان دووبارە دەكەنەوە
سەعات 2ی بەرەبەیانی سبەی یەكشەمە هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی رابردوو دووبارە دەكەنەوە كاتێك لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەسازیدا بۆ وەرزی نوێ لە ئەمەریكا رووبەڕووی یەك دەبنەوە.
یارییەكە ئامادەسازیی هەردوو یانەیە بۆ وەرزی نوێ و دووبارەبوونەوەی یاری نێوان هەردوو یانەیە لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی رابردوو كە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە 3-1 كۆتایی هات.
هەرچەندە بەرشەلۆنە تا ئێستا تەنیا ئەلێكسیس سانچێزی چیلی هێناوەتە ریزەكانی خۆیەوە، بەڵام پێناچێ ئەو یاریزانە لە یارییەكەی سبەیدا بەشداری بكات چونكە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەكە ئەوی نەخستووەتە ناو مەشقەكانی یانەكەیەوە.
هەرچی مانچستەر یونایتدە كە ریزەكانی خۆی بە چەندین یاریزان بەهێزتر كردووە، دەیەوێ ئاشلی یۆنگ و دی گیای گۆڵچی لە یارییەكی بەهێزدا تاقی بكاتەوە.
Top