مۆرینۆ داوا لە نیمار دەكات بچێتە ریال مەدرید
رۆژنامەی فۆلیا ساوپاولۆی بەرازیلی ئاشكرای كردووە مۆرینۆ تەلەفۆنی بۆ نیمار كردووە و لە كاتی پەیوەندییەكەدا واگەر ریبیرۆی بەڕێوەبەری كارەكانی نیماریش ئامادەبووە.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێ مۆرینۆ بە نیماری گوتووە كە تا 2012 چاوەڕێ نەكات و ئێستا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.
مۆرینۆ بەڵێنی بە نیمار و كەسوكارەكەی داوە ئاسانكارییان بۆ بكات بۆ گەیشتنە ئیسپانیا.
یانەی سانتۆس داوای بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ فرۆشتنی نیمار.