پیكێ و ماكسوێل بەرامبەر مان یونایتد یاری ناكەن

پیكێ و ماكسوێل بەرامبەر مان یونایتد یاری ناكەن
گوڵان / م.پ
هەردوو یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "جێرارد پیكێ" و "ماكسوێل" لە یاری ئەمڕۆی یانەكەیان بەرامبەر یانەی مانچیستەر یونایتد بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن .
پیكێ دوای هەست كردن بە ئازارێكی زۆر لە قاچی چەپی یەكەی مەشقی یانەكەی جێهێشت و، بەهەمان شێوە ماكسوێل بەهۆی هەندێك ئازار ناتوانێت لە یاری ئەمڕۆ بەشدار بێت .
لە لایەكی ترەوە یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی "چاڤی هێرناندێز" گەڕایەوە مەشقەكانی یانەكەی دوای چاك بوونەوەی لەم پێكانەی تووشی هاتبوو .
Top