كلینسمان بووە ڕاهێنەری ئەمریكا
یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا ڕایگەیاند كە بە شێوەیەكی فەرمی بۆندیان لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی ئەڵمانیا "یۆرگن كلینسمان" واژوو كردووە، شوێنی ڕاهێنەری پێشوو بۆب برادلی گرتۆتەوە .
كلینسمان لەژێر كاریگەری شێوازی یاری كردنی تۆپی پێ ئەمریكادابوو، بۆ چەند جارێك ئاشكرای كرد خوازیارە مەشقی هەڵبژاردەی ئەمریكا بگرێتە ئەستۆ، دوای دەرچوونی لە مۆندیالی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا .
جێگای ئاماژە پێدانە ئەزموونی كلینسمان لە مەشق دانەوە دیاری كراوە بەڵام لە ساڵی 2004 - 2006 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو، دواتر لە ساڵی 2008 – 2009 ڕاهێنەری یانەی بایرەن میونخ بووە .