سابیا بووە ڕاهێنەری ئەرجەنتین

سابیا بووە ڕاهێنەری ئەرجەنتین
گوڵان / م.پ
یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاشكرای كرد كە بەشێوەیەكی فەرمی ڕاهێنەر "ئەلیخاندرۆ سابیا بووە ڕاهێنەری ئەرجەنتین و شوێنی ڕاهێنەری پێشوو " سێرجیۆ باتیستا" ی گرتەووە .
سابیا لە ماوەیەكی پێشوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەك یاریدەدەری ڕاهێنەر باسارێلا كاری كردووە و، لەگەڵ یانەی ئستۆندیانتس توانی سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەست بهێنێت توانی یانەكەی بگەیەنێتە یاری كۆتایی و لە ساڵی 2009 .
جێگای ئاماژە پێدانە سابیا بووە ڕاهێنەری جەزیرەی ئیماراتی بەڵام بۆندەكەی هەڵوەشاندەوە دوای پێگەیشتنی بۆندی هەڵبژاردەی تانگۆ .
Top