شاراپۆڤا و بارتۆلی گەیشتنە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانیەتیی ستانفۆرد
لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانیەتییەكەدا كە لە ئەمەریكا ئەنجام دەدرێت، شاراپۆڤای دووەمی ریزبەندی پاڵەوانیەتییەكە توانی لە دانێلا هانتۆشۆڤای سلۆڤاكی بباتەوە بە ئەنجامی 2-1 كۆمەڵە و بەوەش بۆ قۆناخی سێیەم سەركەوت.
لە هەمان پاڵەوانیەتییەیدا ماریۆن بارتۆلی فەرەنسی هاوشێوەی شاراپۆڤا گەیشتە قۆناخی سێیەم دوای لە ریبیكا مارینۆی كەنەدی بردەوە بە دوو كۆمەڵەی بێبەرامبەر.
هەروەها ئەنیسكا رادڤانیسكای پۆڵەندی كەیشتە هەمان قۆناخ دوای بردنەوەی لە چانگ كای چینی تایوانی بە 2-1 كۆمەڵە.
هەروەها دۆمینیكا سیبۆلكۆڤای سلۆڤاكی لە كریستینا مكهیلی ئەمەریكی بردەوە و بۆ هەمان قۆناخ سەركەوت و ئەنجامی كۆمەڵەكان 6-4 و 6-3 بوون.