بواش: چاوەڕێی نازناوەكان بن

بواش: چاوەڕێی نازناوەكان بن
ئەندرێ ڤیلاس بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەڵێنی بردنەوەی نازناوەكانی بە هاندەرانی تیپەكەی دا كە وەرزی رابردوو بەبێ نازناو كۆتایی بە وەرزەكە هێنا.
بواش كە هاوینی ئەمساڵ بووە راهێنەری چیڵسی، دوای بردنەوەی لە یانەی كیچی ئەندەنووسی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر گوتی من دڵنیام لەوەی سەركەوتنی گەورە لەگەڵ یانەی چێڵسیدا بەدەست بێنم و ئەگەر هەستم بكردایە كارەكە بەو شێوەیە نابێت لە سەرەتاوە بە وەرگرتنی پۆستەكەم رازی نەدەبووم.
بواش زیاتر گوتی بوونم لە لوتكەی دەستەی تەكتیكی یانەی چێڵسیدا هەلێكی مەزن و هەڤڕكییەكی گەورەیە، چێڵسیم هەڵبژارد لەبەرئەوەی دەمەوێ ببمە راهێنەرێكی سەركەوتوو و بوونم لەم یانەیەدا وام لێدەكات هەموو تواتای خۆم لە پێناو سەركەوتنیدا خەرج بكەم.
بواش روونی كردەوە گەورەترین شت بردنەوەی نازناوەكانە، بێگومان ئەمە هەڤڕكییەكی گەورەیە بۆمان، من دڵنیام وەرزی داهاتوو نازناوەكان دەگەڕێنەوە بۆ یانەكە.
Top