بەرشەلۆنە جامی ئۆدی بەدەستهێنا

بەرشەلۆنە جامی ئۆدی بەدەستهێنا
گوڵان / م.پ
دوێنێ شەو هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و بایرەن میونخ لە یاری كۆتایی جامی ئۆدی بەیەك گەیشتن و بەرشەلۆنە یارییەكەی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە .
ئەو جامە كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی كردوویەتیەوە ویانەی بایرەن میونخ سەرپەرشتیاری دەكرد .
یانەی بەرشەلۆنە بە بێ زۆر لە ئەستێرەكانی یارییەكەی بردەوە و هەر لەسەرەتای یارییەكەش كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كردبوو لە خولەكەمانی یەكەم دا داڤید ڤیا تۆپێكی بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵ كرد بەڵام گۆڵ نەبوو هەر لە گێمی یەكەم یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە توانی لە خولەكی 41 گۆڵی یەكەم بۆ كەتەلۆنییەكان تۆمار بكات و ئەم گێمەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە .
لە گێمی دووەمدا ئاستی هەردوولا وەكو گێمی یەكەم بوو بەڵام یاریزان تیاگۆ بە پاساتێكی جوان لەگەڵ یاریزانی هۆڵەندی و دواتر لێدانێكی بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵ كرد و توانی گۆڵی دووەمیش بۆ یانەیكەی تۆمار بكات ئەنجامەكەش تا كۆتایی یارییەكە ئەوها مایەوە و بەرشەلۆنە بۆ جاری دووەم جامی ئۆدی بەدەستهێنا .
Top